![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان رایگەیا ند، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم ھەیە بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی مووچە.
ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەشکرد، ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم کودستان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگای باشی بڕیوە.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم تەواوی رێنماییە دراییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و لە نێوان ھەردوو وەزارەتیش لێکتیگەیشتنی باش ھەیە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی کۆتایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.