چی دی واتساپ لەم مۆبایلانەدا كارناكات


لە شەممەی داهاتووەوە، ئەپی واتساپ لە 49 جۆری مۆبایلی زیرەكدا لەكاردەكەوێت.

لەنێوان ئەو مۆبایلانەی واتساپ لەكاردەكەوێت تێیاندا، ئایفۆنی 5 و ئایفۆنی سی و ژمارەیەك لە مۆبایلەكانی سامسۆنگی وەك گالاكسی ئێس 2 و كۆر و ئێس 3مینی، و هەندێك مۆبایلی هواوی وەك ئەسند دی و دی 1 و دی 2 و جی 740 و ماتا و بی 1.

بە هەمان شێوە هەندێك ئامێری ئێڵ جی وەك ئێكس ئێڵ و لۆسید 2 و هەندێك ئامێری لینۆفۆ و سۆنی و ویكۆش دەگرێتەوە.

واتساپ لەسەر پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، ئەپەكەیان لەسەر ئامێرەكانی ئەندرۆیدی سیستمی 4.1 و ئەپڵی سیستمی ios 12 دەمێنێتەوە.

ئەو مۆبایلانەی ئەپی واتساپیان تێدا ڕادەوەستێت كۆنن، بەو واتایەی كاریگەریی لەسەر ئامێرە نوێیەكان دروست نابێت.

 

لە زستاندا چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟
پێشت لە زستاندا چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟
دۆلار نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە
دواتر دۆلار نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە
پەیوەندیدار