![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی هێلکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی ۱۲۰م خێرا رێڕەوی دەستەجەپی شەقامەکە دادەخرێت.
هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ تا ٦:٠٠ی ئێوارە ڕێڕەوێکی شەقامی ۱۲۰م بە مەبەستی هێلکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی ۱۲۰م خێرا دادەخرێت.
هاتووچۆ دەشڵێت:”بۆئەم مەبەستەش ڕێڕەوی دەستە چەپی شەقامەکە دادەخرێت لە سەر بەرزە پردی ڕێگای پیرمام تابەرزە پردی ڕیگای بەحرکە ،شوفێران دەتوانن ڕێڕەوی ناوەڕاست و دەستەڕاستی شەقامەکە بەکاربهێنن. بەهیوای پابەند بون بە ڕێنمایەکان”.