تاوە باران هەرێم دەگرێتەوە و كەش فێنك دەبێت



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌شێكی باراناوی و بروسكاری تێپه‌ڕ ده‌بێت و لە ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکاتە جیاوازەکانی ئەمشەوەوە چڕبوونەوەی هەورەکان دەستپێدەکات و بەو هۆیەوە لەناوچە جیا جیاکان ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسکە و تاوە باران کراوەیە و سبەی یەک شەممە کاریگەری حاڵەتەکە زیاتر دەبێت و ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە.

ڕاشیگەیاند، لەمەودای ئەمشەو و سبەی بۆ هەموو ناوچەکان حاڵەتی تاوە باران و هەورە بروسک کراوەیە، بەڵام 100% مەرج نیە هەموو شوێنێك بگرێتەوە و ئەگەری زیادبوونی خێرایی با هەیە لەکاتی تاوەکانداو پلەکانی گەرما تا 3 پلەی سیلیزی بەگشتی دادەبەزن.

ڕوونیشی كردەوە، بەزۆری بڕی بارانەکە کەمە و مەگەر لەهەندێ شوێن و ناوچە بڕەکە زیاتر بێت، کە ئەمەش دیار نییه بۆ کوێ و کوێ باشتر دەبێت، چونکە حاڵەتەکە ناسەقامگیرییە و ئەستەمە بتوانرێت بڕی باران و شێوازی کاریگەری بتوانرێت بۆ هەر ناوچەیەک دیاری بکرێت تەنانەت هیچ دەزگایەکی کەشناسی جیهانیش ناتوانێ مەگەر چەند کاتژمێری کەم پێش گەیشتنی.

ئەو شارەزا كەشناسییە وتیشی، “ئەگەر هەیە دوو شەممەش لەهەندێ شوێن کاریگەری حاڵەتی باران و هەورە بروسکە بمێنێ و دواتر کۆتایی دێت”.

شاڵاو هیدایەت پێشبینی ئەوەش دەكات، “بۆ سێ شەممە و بەولاوە پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو بەرزدەبنەوە و بۆ کۆتاییەکانی مانگ و سەرەتای مانگی پێنج سیستەمێکی تری باراناوی گشتگیری زۆر باش دەگەڕێتەوە ناوچەکان”.

 

بەهای دۆلار و تمەن شكان
پێت بەهای دۆلار و تمەن شكان
دوو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكرێت
دوات دوو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكرێت
پەیوەندیدار