دوا مۆڵەت بە فەرمانبەرانی فەرمانگەیەکی سلێمانی دەدرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من



بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە رۆژی یەكشەممە دەستدەكرێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی (هەژماری من) و دوا مۆڵەتیشی بۆ پرۆسەكە دیاری كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژی یەكشەممە 21ی نیسانی 2024، دەست دەكرێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و فۆڕمیش لە رێگەی بەڕێوەبەری بەشەكانەوە دابەش دەكرێت و

بەڕێوەبەرایەتییەکە دوا وادەی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دیاریکردوو ە و دەڵێت:”دوامۆڵەت رۆژی سێشەممەیە كە دەكەوێتە 23ی نیسانی 2024 و داواش لە فەرمانبەران دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن:-
1- کارتی نیشتمانی بە. کۆپی ملوەن
2- کارتی زانیاری بە کۆپی ملوەن
3- یەک وێنەی بچووك
4-پاسپۆرت ئەگەر کەسێک هەیبێت

هاووڵاتییەک بە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا
پێت هاووڵاتییەک بە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا
نانەواخانەكەی ئیدریسی نانەوا نۆژەن دەكرێتەوە
دوات نانەواخانەكەی ئیدریسی نانەوا نۆژەن دەكرێتەوە
پەیوەندیدار