تورکیا دووەم دەروازەی سنووری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە



تورکیا دووەم دەروازەی سنووری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە کە دوای ئیبراهیم خەلیل، دەبێتە دووەم دەروازەی بازرگانی ستراتیژی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، “ئۆڤاکۆی” دەبێتە دووەم دەروازەی سنووری ستراتیژی لەگەڵ عێراق کە بە هۆی “ڕێگەی گەشەپێدان”ەوە، تورکیا بە بەسڕە و پاشان کەنداوی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە.

ئۆڤاکۆی دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستانەوە و نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دوورە کە لە دیوی تورکیا بە دەروازەی خاپور ناودەبرێت.

بە کردنەوەی “ئۆڤاکۆی” قەرەباڵغی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کەمدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی “سەباح”ی تورکی بڵاویکردەوە، دەروازەکە دەبێتە خێراترین ڕێگەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق و کۆنتێنەرە بازرگانییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بەسڕەوە دەگەنە تورکیا و پاشان بۆ ئەوروپا.

چاوەروان دەکرێت تەواوبوونی “ڕێگەی گەشەپێدان” کاریگەریی لەسەر ڕێگەی دەریایی نۆکەندی سویسی میسر دروست بکات کە ئێستا 12٪ی بازرگانیی جیهان پێیدا هاتووچۆ دەکات.

نێچیرڤان بارزانی: کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و نابێت بیکەینە قوربانی ناڕەزایی لە دەسەڵات
پێشت نێچیرڤان بارزانی: کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و نابێت بیکەینە قوربانی ناڕەزایی لە دەسەڵات
کۆمسیۆن کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە
دواتر کۆمسیۆن کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە
ەیوەندیدار