سەیرترین تۆماری پێوانەیی جیهانی لە تۆماری گینس دا



زۆرن کە ئەوانەی بە هۆی جیاوازییان مێژوویان نوسیوەتەوە و لە کتێبی گینسدا تۆمارکراون لەگەڵ ئەوەشدا، کەسانێک هەن بەهۆکاری سەیر و سەمەرە لەم تۆمارە جیهانییەدا جێی خۆیان گرتووە، وەک؛

نیک ستۆبەرل خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی درێژترین زمان.

نیک ستۆبەرل ناسراو بە “The Lick” لە شاری مۆنتەری ویلایەتی کالیفۆرنیا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە بەهۆی ئەوەی درێژترین زمانی هەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە قەبارەکەی ١٠.١٠ سم بووە.

٢.گاری تۆرنەر خاوەنی ژمارەی پێوانەیی کشانی پێستە لە ساڵی 1999ەوە.


بەهۆی حاڵەتێکی دەگمەنی پزیشکییەوە کە پێی دەوترێت نەخۆشی Ehlers-Danlos Syndrome، گاری تۆرنەر لە بەریتانیا دەتوانێت پێستی  بۆ ٦.٢٥ ئینج درێژ بکاتەوە

٣- لی ڕێدمۆند درێژترین نینۆکی  هەیە لە جیهاندا، لە ساڵی ٢٠٠٨دا ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد

لی ڕیدمۆند لە ئەمریکاوە نزیکەی ٣٠ ساڵی خایاند تا نینۆکەکانی گەشە بکەن، ئەو لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی بە گەشەکردنی نینۆکەکانی کردووە، نینۆکەکانی درێژیان ٢٨ پێ و ٤ ئینج دەبێت.

٤- ڕام سینگ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە بۆ درێژترین سمێڵ

ڕام سینگ چاوهان خەڵکی شاری جائیپور لە هیندستان درێژترین سمێڵی هەیە کە  ١٤ پێیە.

مووی سمێڵی لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا لە سێتی بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئیتاڵی لە ساڵی ٢٠١٠ پێوانەکراوە، وە زیاتر لە ٣٧ ساڵە نەیبڕیوە

٥- ئەنتاناس کۆنتریماس لە لیتوانیا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد لە قورسترین قورسایی بە سمێڵی .

لە ساڵی ٢٠١٣ ئەنتاناس بە سمێڵەکەی ٦٣.٨٠ کیلۆگرامی بەرزکردۆتەوە،لە کاتی نمایشەکەیدا پێشکەشکاری بەرنامەی Gupse Özay’ın بەرزکردەوە.

٦- خێزانی ڕامۆس گۆمێز ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە گەورەترین خێزانی موودار بوون لە ساڵی ٢٠٠٠


ڤیکتۆر گۆمێز، گابرێل ڕامۆس گۆمێز، لویزا ئەسێڤێس و جیسوس مانوێل فاخاردۆ ئاسێڤێس چوار ئەندامی خێزانێکی ١٩ کەسین کە خەڵکی مەکسیکن و تووشی حاڵەتێکی دەگمەن بوون کە پێی دەوترێت Hypertrichosis.

ئەوان خاوەنی نازناوی ڕیکۆردەکانی جیهانی گینسن بەهۆی ئەوەی گەورەترین خێزانی موودارن.

٧- ئەم تووتییە ژمارەی پێوانەیی  تۆمارکرد لە هەڵبچڕینی سەری قوتوی ساردەمەنی لە یەک خولەکدا لە ساڵی ٢٠١٢.


بە دڵنیاییەوە زاکی ماکاو دەیسەلمێنێت کە ئەمە دەکرێت، لە سان خۆسێ ڕیکۆردی جیهانی تۆمارکرد لە کردنەوەی زۆرترین هەڵبچرینی قتوی ساردەمەنی لە یەک خولەکدا، لە ساڵی ٢٠١٢. توانی ٣٥ دانە هەڵبچڕێت.

 

٨-  خاوەنی نازناوی گینسە بەهۆی ئەوەی خاوەنی درێژترین قاچە.


ماسی کۆرین ڕیکۆردی جیهانی تۆمارکردووە کە درێژترین قاچی جیهان (مێ) و درێژترین قاچی  هەرزەکارێک لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکردووە،  قاچی چەپی ١٣٥.٢٦٧ سم (٥٣.٢٥٥ ئینچ)، لەکاتێکدا قاچی ڕاستی ١٣٤.٣ سم.

٩- ساندیپ سینگ کایلا ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد لە خولاندنەوەی تۆپی باسکە لەسەر فڵچەی ددان بۆ درێژترین ماوە.


لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩دا تۆپێکی باسکەی لەسەر فڵچەیەکی ددان بۆ ماوەی یەک خولەک و ٨.١٥ چرکە خولاندەوە و ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد.

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزی بۆ کوردی: ساکار عباس حسن – خوێندکاری بەشی ئینگلیزی
سەرچاوە:-
https://www.boomplay.com/buzz/3648073?fbclid=IwAR1g4kYkle0K21eGEYrFJI8DvgQCmdr2PU2qretTzXbJpUEoy8aBjGBAif0_aem_AReIn7-hLQ5K7kEl99lJAInAEgD_-nQVkyu9Grak08_aQMz7LjbMn9tkNkBlTIN1nKwGTsO9aZsC4phtK0QGRX-Y

ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق وەڵامدەداتەوە
پێشت ئەردۆغان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق وەڵامدەداتەوە
“تەوتین کردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت
دواتر “تەوتین کردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت
ەیوەندیدار