کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئێران کۆتایی هات



کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل کۆتایی هات و تیایدا  تاوتوێکردنی بژاردەکانی “تۆڵەسەندنەوەی ئازاربەخش” دژ بە ئێران کرا.

کابینەی جەنگی ئیسرائیل، بژاردەکانی “هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئازاربەخش”ی دژ بە ئێران تاوتوێکرد و، ئاماژە بەوە درا، کە وەڵامیان نابێتە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگێکی ناوچەیی.

 

کەناڵ ١٢ ی ئیسرائیل لە هەواڵێکیدا، ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر بژاردە جۆراوجۆرەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران و، هەر یەک لەو بژاردانەش “هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی ئازاربەخشن دژ بە ئێران”.

 

باس لەوەکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی ئەم بژاردانە نابنە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی ناوچەیی و، کابینەی جەنگ وەڵامێک هەڵدەبژێرێت کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێگریی لێنەکرێت.

 

ئیسرائیل لە یەکی نیساندا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لەو هێرشەدا حەوت کەس کە دووانیان جەنەراڵ بوون لە سوپای پاسداران کوژران.

 

ئێران هێرشەکەی بە هێرشکردنە سەر خاکی خۆی لە قەڵەمدا و، ئاماژەی بەوەکرد کە وەڵامی دەداتەوە، لە بەرامبەردا ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کە وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران دەداتەوە.

 

ئێران لە ١٣ی نیساندا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز و بالستی دەستی بە هێرشکرد بۆ سەر ئیسرائیل و، چەند ئامانجێکی سەربازیی بۆردومان کرد.

 

ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ لەو هێرشەدا زۆربەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆیکەوانەکانی ئێران لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیەوە خراونەتەخوارەوە، بەڵام بنکەیەکی سەربازیی باشووری وڵاتەکەی پێکراوە.

شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
سودانی لەگەڵ بایدن كۆبووەوە
دواتر سودانی لەگەڵ بایدن كۆبووەوە
ەیوەندیدار