سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بە کاتی عیراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونەوە و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆمەڵێک پرس گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، بە تایبەت لایەنی ئابووری و هەلی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنی دوولایەنە سەبارەت بە زۆرێک لە پرسەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە، ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نوێنەرایەتیی نەخشەڕێگایەک دەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنی بلینکن، پاڵپشتی واشنتۆنی بۆ عێراق دەربڕیوە، بە تایبەت لە چەسپاندنی عێراقێکی بەهێز و دیموکراسی و پەیوەندی تەندروست لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتی هەنگاوەکانی پەرەپێدان و چاکسازی بۆ حکومەتەکەی سودانی دەربڕیوە”.

 

قوباد تاڵەبانی: ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانێت بەربەست بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکات
پێت قوباد تاڵەبانی: ئەگەر پارتی بیەوێت دەتوانێت بەربەست بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکات
نێروەیی: چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران گرنگە نەك “هەژماری من”
دوات نێروەیی: چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران گرنگە نەك “هەژماری من”
پەیوەندیدار