هێرشبەرەكەی پاریس برایە دادگا



گومانلێكراوی هێرشەكەی پاریس بە تاوانی “كوشتن” و “هەوڵدان بۆ كوشتن” بە دەستبەسەركراوی دادگایی دەكرێت.

ئەوە راگەیەندرا كە ئەو گومانلێكراوەی دەستگیركراوە لەسەر هێرشەكەی ٢٣ی كانوونی یەكەمی پاریس كە گیانلەدەستدانی سێ كەسی لێكەوتەوە بە تاوانی “كوشتن” و هەوڵدان بۆ كوشتن” بڕیاری بە دەستبەسەركراوی دادگایی بۆ دەرچووە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەكانی فەڕەنسا، ولیام م.-ی بەرەچەڵەك فەڕەنسیی تەمەن ٦٩ ساڵان، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ئیفادەی داوە.

دادوەری لێكۆڵینەوە، بڕیاریدا تاوانەكانی “كوشتن و هەوڵدان بۆ كوشتن لەسەر بنەمای ڕەگەز، نەژاد، نەتەوە یان ئایین” ئاڕاستەی بكرێت و بەردەوامی بە دەستگیر كردنی گومانلێكراوەكە بدرێت.

هێرشەكەی رۆژی ٢٣ی كانوونی یەكەمی ناوچەی دەیەمی شەقامی ئینگین لە پاریس كە لەلایەن هاووڵاتییەكی فەڕەنسییەوە ئەنجامدرا، سێ كەس گیانی لەدەستدابوو و سێ كەسیش برینداربوون كە برینی یەكێكیان قورسە.

“ولیام م.”ی ٦٩ ساڵان وەكو گومانلێكراوی هێرەشەكە لە شوێنی رووداوەكە دەستگیر كرا.

ئەوە ئاشكرا كرا كە گومانلێكراوەكە دوو جار لە ساڵەكانی ٢٠١٦ و ٢٠٢١ هەوڵی كوشتنی داوە و لە تۆمارەكانی پۆلیس تۆمار كراوە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ بە شمشێرێكەوە هێرشی كردووەتە سەر ناوەندێكی كۆچبەران لە پاریس و دوو كەسی بریندار كردووە و لەبەر ئەم هۆكارە خراوەتە زیندانەوە و ئەم مانگە لە زیندان دەرچووە.

گومانلێكراوی هێرشەكە، رۆژی ٢٤ی كانوونی یەكەم لە پشكنینی پزیشكیدا بە بیانووی ئەوەی دۆخی تەندروستی بە كەڵكی دەستگیركردن نایەت بۆ نۆرینگەی چارەسەری دەروونیی ئاسایش گواسترابووەوە. دوێنێ ئێوارە سەرلەنوێ بڕیاری دەستگیركردن بۆ گومانلێكراوەكە دەرچوبووەوە.

نووسینگەی داواكاری گشتیی پاریس، دوێنێ لە كاتی دەستگیركردنی گومانلێكراوەكە ئەوەی راگەیاندبوو كە گومانلێكراوەكە دانی بەوە داناوە كە “رقێكی نەخۆشی لە بەرامبەر بیانییەكان هەیە”.

لە راگەیەندراوی داواكاری گشتیدا، ئەوەش هاتووە كە گومانلێكراوەكە لە كاتی دەستگیركردنیدا گوتوویەتی رۆژی هێرشەكە بە مەبەستی كوشتنی بیانییەكان چووە بۆ گەڕەكی ساینت-دەنیس لە پاریس كە زۆرینەی بیانییەكان تێیدا دەژین و لێرە بەهۆی هەبوونی كەسێكی كەم و بەهۆی ئەوەی جلەكانی شوێنی مەخزەنی چەكی زۆری تێدا نەبووەتەوە وازی لەو هێرشە هێناوە كە پلانی بۆ داناوە.

تەقینەوەی كارگەیەك قوربانی لێكەوتەوە
پێت تەقینەوەی كارگەیەك قوربانی لێكەوتەوە
قوربانیانی شەپۆلی بەفرەكەی ئەمریكا گەیشتنە 48 كەس
دوات قوربانیانی شەپۆلی بەفرەكەی ئەمریكا گەیشتنە 48 كەس
پەیوەندیدار