ئاسایشی هەولێر: لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندی شەوەک 10 تۆمەتبارمان دەستگیرکرد



ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندی شەوەک لە کۆمەڵگای مەلا ئۆمەر 10 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

‎لە روونکردنەوەیەکدا ئاسایشی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوەکی کۆمەڵگای مەلائۆمەر لە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بە چەک ڕووبەڕوی یەکتر بونەوە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانی (ب.ئاسایشی هەولێر و ب.پۆلیسی پارێزگای هەولێر) دەستمان کرد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ، لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان( 10 )تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ڕووداوە دەستگیر بکەین.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:” هەروەها سەرجەم قوولە سەربازییەکانی گوندی شەوەک تێکدران، خۆشبەختانە لەم ڕوداوەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هەولێر و هاووڵاتییان بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین و هەرکەسێک کارێکی نایاسای ئەنجام بدات ڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە”

پۆلیسی سلێمانی: لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە
پێت پۆلیسی سلێمانی: لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە
ئاگر لە كۆگایەكی سووتەمەنی لە نزیك ناحیەی شەمامك لە هەولێر كەوتەوە
دوات ئاگر لە كۆگایەكی سووتەمەنی لە نزیك ناحیەی شەمامك لە هەولێر كەوتەوە
پەیوەندیدار