گەشتوگوزاری دوکان: لە دوو رۆژدا نزیکەی 48 هەزار گەشتیار سەردانی دوکانیان کردووە



بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاماری دوو رۆژی گەشتیاران بۆ ناوچەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت:” هەرچەندە لە یەکەم رۆژی جەژندا بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە گەشتیاران کەمتر سەردانی ناوچەکەیان کردووە، بەڵام نزیکەی 48 هەزار گەشتیار لە دوو رۆژی رابردوو روویان لە ناوچەکە کردووە”.

رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری رایگەیاند:”لە رۆژی یەکەمدا بەهۆی بارانبارینەوە، گەشتیاران کەمتر نەوەک لە کەپرەکان، بەڵام لە دووەم رۆژدا ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بووە، ئەمڕۆش هەینی پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران دەکەن، چونکە لە هەر خولەکێکدا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل روو لە قەزای دوکان دەکەن و بۆ سبەی شەممەش پێشبینی ژمارەیەکی باشی گەشتیار دەکەین

وتیشی: لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێری نرخی کەپر و کابینەکان دەکەن و نرخەکان دیاریکراوە و هیچ خاوەن پڕۆژەیەک ناتوانێت یاری بە نرخەکان بکات و هەر هاوڵاتییەک سکاڵای هەبوو لەسەر بەرزی نرخ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.

ئەو تەنەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی کوردستان بینرا چی بوو؟
پێشت ئەو تەنەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی کوردستان بینرا چی بوو؟
وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا 18-19 کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاووڵاتییان
دواتر وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا 18-19 کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاووڵاتییان
ەیوەندیدار