سودانی گرنگی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکات



“پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق کلیلی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”

محەمەد شیاع سودانی بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا کۆببێتەوە، کە چاوێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەسەر دەرئەنجامەکانی ئەم سەردانی سودانی دەبێت، لەلایەن شارەزایانەوە بە گرنگیەوە باسی لێوەدەکرێت، کە کاریگەرییەکەی تەواوی لەسەر عێراق دەبێت، بەتایبەت لە بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەیەکدا بۆ گۆڤاری فۆرین ئەفەیرزی ئەمریکی گرنگی سەردانەکانی چەند ڕۆژی داهاتووی بۆ عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقی بە “کلیلی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”وەسفکردووە.

سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمریکا لە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوودا هاوکارێکی باشی عێراقییەکان بووە، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردووشدا پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بە چەندین هەوراز و نشێویدا تێپەڕیووە، بەڵام ئەم سەردانە دەکرێت ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ڕوونیکردەوە، سەرکردایەتی ئەمریکا و عێراق بەرچاوڕوونی تەواو و هۆشداری هەیە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.

مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت
پێت مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت
نرخی زێر بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد
دوات نرخی زێر بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد
پەیوەندیدار