نرخی ئاڵتون ڕیكۆردی مێژوویی تۆماركرد



نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێم گەیشتە ترۆپك و بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆماركردووە، بەجۆرێك نرخی یەك ئۆنسە زیاتر لە 2300 دۆلاری تێپەڕاندووە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ ڕۆژ بەڕۆژ بەرزدەبێتەوە و لە ئێستادا گەیشتۆتە نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2 هەزار و 355 دۆلار، كە ئەوەش نرخێكی مێژووییە.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 555 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 490 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 425 هەزار دینارە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تەنها لە سەردەمی سەرهەڵدانی كۆرۆنا و جەنگی ئۆكراینا- ڕوسیا نرخی ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 2000 دۆلار و دواتر دابەزییەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بەجۆرێك بەرزبۆتەوە، كە خەریكە لە توانای كڕینی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەردەچێت.

هەڵمەتی كوتانی منداڵان لە هەموو شارەكانی هەرێم دەستپێدەكات
پێشت هەڵمەتی كوتانی منداڵان لە هەموو شارەكانی هەرێم دەستپێدەكات
عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیاند
دواتر عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار