وەزارەتی بازرگانی بۆ ئاردی سفر بڕیارێكی دەركرد



وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئاردی سفر و ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم لە ناوخۆی عێراقدا ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئاردی سفر بەرهەم دەهێنین بە کوالێتییەکی بەرز و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ هاووڵاتیان.

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی هاوردەكردنی ئاردی سفر لە وڵاتانی دیکەوە، دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە دانەوێڵەی ناوخۆیی.

ڕاشیگەیاندووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمی نیشتیمانی، بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی وڵات، ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

وەزیری بازرگانی وتوشیەتی، “لەڕێگەی پڕۆژەکەوە هاوردەکردنی نزیکەی سێ ملیۆن تۆن ئاردی سفر لە دەرەوەی عێراقەوە ڕادەگرن و لە ناوخۆدا بەرهەمی دەهێنن و لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە پێداویستییەکانی وڵات دابین دەكەین و دەگەینە بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر بە بەکارهێنانی دانەوێڵەی ناوخۆیی، هاوکات هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دیکە لە داهاتوودا”.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی پڕۆژەکە، لە داهاتوودا هەموو جۆرەکانی ئارد لەڕێگەی دانەوێڵەی ناوخۆییەوە بەرهەم دەهێنن.

 

توركیا یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
پێت توركیا یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
دوای 10 ساڵ… عێراق بۆری نەوتی كەركوك- توركیا دەخاتەوەكار
دوات دوای 10 ساڵ… عێراق بۆری نەوتی كەركوك- توركیا دەخاتەوەكار
پەیوەندیدار