پلەی زیاتر لە 14 هەزار و 700 ئەفسەر و پێشمەرگە بەرزکرایەوە



وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بە بڕیاری شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

ڕوونیشیکردەوە بڕیارەکە پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە 6ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007، هەروەها ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە 6033 لە 2011/12/4 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان دراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.

 

كاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دابەشکردنی مووچە ئامادەکارییەکانی بۆ جەژنی ڕەمەزان گەرمکردووە
دواتر دابەشکردنی مووچە ئامادەکارییەکانی بۆ جەژنی ڕەمەزان گەرمکردووە
ەیوەندیدار