حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند



بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقەوە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت.

 

دابەشکردنی مووچە ئامادەکارییەکانی بۆ جەژنی ڕەمەزان گەرمکردووە
پێشت دابەشکردنی مووچە ئامادەکارییەکانی بۆ جەژنی ڕەمەزان گەرمکردووە
بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار