تەندروستی سلێمانی ئامادەباشی ڕاگەیاند



بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەباشی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، بە هەر سێ‌ ڕۆژی جەژن 21 تیمی تەندروستی لە ناوچە جیاوازەكانی سلێمانی دادەنرێن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی كردن لەجەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پلانی بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەكات.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بەپێی پلانەكە ڕۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لە (بەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ) لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 10ی شەو دادەنرێت.

تیمەكان بۆ ڕۆژانی جەژن:
یەكەم ڕۆژی جەژن/ 8 تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێت.
دووەم ڕۆژی جەژن/ 9 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو دادەنرێت.
سێیەم ڕۆژی جەژن/ 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتیان بكەن.

هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویست و ڕودانی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە (122) یاخود ژمارە تەلەفونی (07701949090-07701949191) بۆئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

تورکیا لەڕێگەی بەنداوەکانییەوە عێراقی خنکاندووە
پێشت تورکیا لەڕێگەی بەنداوەکانییەوە عێراقی خنکاندووە
مووچەی خانەنشینانی هەرێم زیاد دەكرێت
دواتر مووچەی خانەنشینانی هەرێم زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار