دابەشكردنی مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە ڕاگەیەنرا



دوابەدوای بڕیاری ناردنی مووچە لەلایەن عێراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 3ی ڕاگەیاند و سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە خەرج دەكرێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، سبەینێ یەك شەممە 7-4-2024 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی تەندروستی، كاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، مووچەی هەریەكە لە (مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن) دابەشدەكرێت.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكە مووچە وەربگرن.

 

حكومەتی هەرێم چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکلایی دەکاتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکلایی دەکاتەوە
دارایی هەرێم كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی مانگی 4ی ڕاگەیاند
دواتر دارایی هەرێم كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی مانگی 4ی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار