خەونی “ونبوون”ی مرۆڤ دەبێتە ڕاستی



کۆمپانیای Invisibility Shield لە لەندەن، “قەڵغانێکی گەورەی نەبینراو”ی پەرەپێداوە، کە کۆمەڵێک هاوێنەی وردی دیزاینکراو بەکاردەهێنێت بۆ چەمانەوەی ڕووناکی، ئەمەش وا دەکات تەنەکانی پشتی نزیکە لە نەبینراو.

قەڵغانەکە کە ناوی (Megashield) ، بە شێوەیەک دروستکراوە کە چەند کەسێک بەیەکەوە بشارنەوە، هەروەها لە پۆلی کاربۆناتی کوالێتی بەرز دروستکراوە.

قەڵغانەکە کۆمەڵێک هاوێنەی تێدایە بۆ ئاراستەکردنی ئەو ڕووناکیە تا ئەو کەسەی لە پشت قەڵغانەکەوە وەستاوە بشارێتەوە،

کۆمپانیای Invisibility Shield Co. لە لاپەڕەی کیکستاڕتەرەکەیدا ڕوونیکردەوە، کە میکانیزمی کاری قەڵغانەکە بریتییە لە وەرگرتنی ڕووناکی و دروستکردنی شکاندن لە ڕێڕەوەکانیدا لە نێوان پێشەوە و پشتەوە، بەجۆرێک قەڵغانەکە بتوانێت لە ڕێگەی هەندێک گۆشەی ڕووناکیەوە، مرۆڤ و تەن لە پشتیەوە بشارێتەوە.

تیمی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، قەڵغانەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر تاقیکردنەوەی یەکەم لای توێژەران دروستکردووە، هەروەها دەتوانرێت سروشت و درەخت و شەقامەکان بەبێ تێکچوون نیشان بدات تەنها تەنەکانی پشتەوە بشارێتەوە.

کۆمپانیای قەڵغانی نابینین دەڵێت: “قەڵغانە نوێیەکانمان بە تەواوی دیزاین کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئاسان هەڵبگیرێن و بگوازرێتەوە.”

نرخی قەڵغانی نابین نزیکەی ٦٩٩ پاوەندە کە دەکاتە ٨٧٩ دۆلار.

لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە لەهەرێم ئەمە روودەدات
پێشت لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە لەهەرێم ئەمە روودەدات
سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
دواتر سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە
ەیوەندیدار