“پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت و گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن”



ئەمڕۆ پێنجشەمە چواری نیسانی 2024، فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە راگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبن و شاندی حكوومەتی هەرێمیش كە لەبەغدا بوون، لەسەر شێوازی ناردنی مووچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ رێككەوتوون.

فارس عیسا ئەوەیشی راگەیاند، پڕۆژەی هەژماری من وەك خۆی بەردەوام دەبێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سیستمی بانكییەوە

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆكی بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی پڕۆژەی هەژماری منەوە دووپاتی كردووەتەوە كە پێشتر لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای دەستپێكردنی پڕۆژەكە هاوئاهەنگییان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كردووە و هیچ كێشەیەك لە پڕۆژەكەدا نییە.

رۆژی چوارشەم 3/3/2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا “چارەسەربوونی كێشەی مووچە”ی ڕاگەیاند و دڵنیایی بە خەڵكی كوردستان دا كە لەگەڵ گەیشتنی بودجەی مانگی سێ، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت لە پێش جەژندا.

كێشەی مووچەی كوردستان و گرفتەکانی لە شوباتی 2014 لەسەردەمی دەسەڵاتی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق دەستی پێ كرد، بەردەوام لەو کاتەوە بەشێوەی جیاواز چارەسەری كاتیی كراوە و ماوەی ساڵێکە بەتەواوی کەوتۆتە بەرداشی گرفتەکانی هەرێم و بەغدا، دواتر بەبڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی بڕیاردارا بە پابەندکردنی هەردوو حکومەت بۆ دابینکردنی مووظەی فەرمانبەرانی هەرێم و بە تەوتین کردنی مووچە ،

سەرەتای مانگی ئادار حکومەتی عێراق بەپیی ئەو لیستەی بۆی نێردرابوو پارەی نارد ، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی دواخست ودوای زیاتر لە دوو هەفتە بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دا،

هاوکات دوێنێ شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا گەڕانەوە و مژدەی چارەسەرکردنی مووچەیان بڵاوکردەوە و ئەمڕۆش بەغدا بڕێک پارەی بۆ مووچەی مانگی ئادار نارد و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشبکرێت.

فۆڕمی بوون بە چاودێری سەر سندوق کارا کرا
پێت فۆڕمی بوون بە چاودێری سەر سندوق کارا کرا
بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی پارالێڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
دوات بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی پارالێڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیوەندیدار