مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندوق ڕاگەیەنرا



فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن وەك كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ کارا دەکرێت، هاوکات مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕاگەیەنرا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2024 خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ بوون بە کارمەندنی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بکەن و 16 رۆژ دەرفەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی و دواین كات 20ی ئەم مانگە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لینکەکە کارا دەکرێت و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:

١- لە دایکبووی 1969 – 2005 بێت.

٢- کەمترین بڕوانامە (بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن) نابێت لە ئامادەیی کەمتربێت.

٣- فێرخوازانی سەرجەم قۆناغەکانی زانکۆو پەیمانگاکان کە خوێندن تیایاندا دوای تەواوکردنی ئامادەییە، بەو مەرجەی تەمەنی پێشکەشکار لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت.

٤- بۆ (دەرچوانی دانەمەزراو) کەمترین بڕوانامە (دبلۆم)ە، جگە لەو ناوەندی تۆمارانەی کێشەی کەمی کارمەندیان هەیەو پێشوەختە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێن، کە خاوەن بڕوانامەی ئامادەییش دەتوانن فۆرمی بۆ پڕبکەنەوە.

٥- پێویستە پێشکەشکار (کارتی دەنگدانی بایۆمەتری) هەبێت.

٦- پێویستە لە دانیشتوانی پارێزگاکە بێت.

٧-دەبێت بۆ سنووری ناوەندی تۆمارکردنەکەی خۆی فۆڕم پڕبکاتەوە.

٨- نابێت پێشتر بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووبێت و لە پاداشتی کۆمسیۆن بێبەش کرابێت، یاخود لە وانەبێت کە دووجار یان زیاتر پەنجەمۆری کردووە، یاخود کارمەندی ئەو وێستگانە بووبێت کە پەنجەمۆری دووبارەی هەبووە.

٩- نابێت لە خزمو نزیکانی پاڵێوراوانی (هەمان بازنەی هەڵبژاردن) بێت، وەک (باوک، دایک، کوڕ، برا، خوشک، هاوسەر، هاوژین، مام، ئامۆژن، خاڵ، خاڵۆژن).

١٠-پێشکەشکار دەبێت بەڵێننامەیەکی دەستنووس پڕبکاتەوە و، بەڵێن بدات کە ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوەو دادگەری نایگرێتەوە، حوکم نەدراوە بەکردنی تاوان، یەکێک نییە لە ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، نابێتە نوێنەری پارتە سیاسیە رکابەرەکان یان یەکێک لە چاودێرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕۆژی دەنگدان، وە دەبێت سەربەخۆبێت، پابەندبێت بە بنەماکانی ڕەفتاری ئامادەکراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە.

 

بۆردومانکردنی کونسوڵخانەکەی ئێران و دۆمینۆی دۆڕانی ئیسرائیل
پێشت بۆردومانکردنی کونسوڵخانەکەی ئێران و دۆمینۆی دۆڕانی ئیسرائیل
جێگری پارێزگار:دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
دواتر جێگری پارێزگار:دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
ەیوەندیدار