هەڵمەتێکی ڤاکسینی سورێژە لە قوتابخانەکانی عێراق دەستیپێکرد



بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە بە شێوەیەکی بەرفراوان، تەندروستی عێراق دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەی کوتانی دژی سورێژەی ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی گەورەی کوتان لە قوتابخانە سەرەتاییەکان و باخچەی ساوایان بۆ نەخۆشی سورێژە لە ١٤ی نیسانەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستی کردووەتەوە، ساڵی ڕابردوو لە عێراق ژمارەی توشبوون بە سورێژە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە، هەر بۆیە هەڵمەتێکی کوتان دەستپێدەکات کە زیاتر لە 8 ملیۆن خوێندکار لە عێراق دەگرێتەوە.

جێگری پارێزگار:دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
پێشت جێگری پارێزگار:دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
دواتر کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار