ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەخشراوان بەکاردەهێنن



دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕایگەیاند، داواکاری گشتی فەرمانی کردووە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر کە بەخشراوان بەکاردەهێنن لە تۆڕە کۆمەڵایاتییەکان.

دەستەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له ڕێگەی نوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کرد ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسانی (بەخشراو ) و خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاردێنن و ڤیدیۆیان پێ دەکەن و گاڵتەیان پێ دەکەن ئەوەش بەئامانجی بەدەست هێنانی لایک و کۆمێنت و ژمارەی بینەرو سودی دارایی کە ئەو کارە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە بەگشتی و دوورە لە بەهاو عورفی کۆمەڵگە ،  دواجار داواکاری گشتی بڕیاریدا،

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم بەنوسراوی فەڕمیان گشتاندنیان بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی کردووە، لە شارەکان بۆ ئەنجامدان و گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو کارانە هەڵدەستن و ئەو کارە دەکەن ،

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەشڵێت، وێڕای ئەوەی خۆی بەداکۆکی کاری سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەزانی لەهەمان کات بە پێویستی دەزانین سوپاسی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم بکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگن لەگەڵ دەستەکەمان لە پێناو پاراستنی مافی گشتی.

شاندەکەی هەرێم گەڕانەوە و ڕێکەوتن کراوە
پێشت شاندەکەی هەرێم گەڕانەوە و ڕێکەوتن کراوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
ەیوەندیدار