ڕێكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە سلێمانی دەستی پێكرد



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی كۆبووەوە دەربارەی پرسی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و ڕایدەگەیەنێت، پەلەكردن و دانانی میكانیزم و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە كۆمەڵێ پێداویستی دەوێت، كە بەشێوەیەك بێت لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانی بڵاوكردەوە، كە دەستپێكی كۆبونەوەكە بە گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/٢ وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاندووە، ئەندامانی ئەنجوومەن تاووتوێی بڕیارەكەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەو كۆبوونەوەیەی دوێنێ لە وەزارەتی شارەوانیی كرا، تایبەت بە پەلەكردن و دانانی میكانیزم و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە، كە كۆمەڵێ پێداویستی دەوێت، كە بەشێوەیەك بێت لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.

ئەنجوومەنی شارەوانیی پێشنیازی ئەوەیكرد; كە ئەم بڕیارە تەنها فەرمانبەران نەگرێتەوەو، بەڵكو هاووڵاتیانیش بگرێتەوە بە تایبەتی ئەو هاووڵاتیانەی خێزاندارن و خاوەن مندڵێكی زۆرن و تا ئێستا سوودمەند نەبوون و خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین.

 

ڕێكاری نوێی بۆ ڕێگریكردن له‌ دروستبوونی ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
پێشت ڕێكاری نوێی بۆ ڕێگریكردن له‌ دروستبوونی ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات
دواتر ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات
ەیوەندیدار