ژمارەی قوربانیانی سەرماكەی ئەمریكا بەرزبوونەوە



بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئەمریكا بەگشتی و نیویۆركی بەتایبەت گرتووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتنە 34 كەس.

بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، لە سەرانسەری ئەمریكادا 34 كەس بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان دانیشتوی شاری بوفالۆن لە ویلایەتی نیویۆرك.

ماوەی چەند ڕۆژێكە زریانێكی بەهێز ئەمریكای گرتووەتەوە كە بە “گەردەلولی بۆمبڕێژكراو” ناسراوە، بەو هۆیەوە لە چەند شوێنێكی وڵاتەكە كارەبا بڕاوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویكردەوە، تا پاشنیوەڕۆی یەكشەممە كەمتر لە 200 هەزار هاوبەش بێ كارەبا بوون، ئەمەش لە لوتكەی 1.7 ملیۆن هاوبەش دابەزیوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئەمریكای گرتووەتەوە، هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە، ئەمەش وایكردووە زۆر كەس لە جەژنی كریسمسدا بگەنە ناو خێزانەكانیان.

ڕۆژی یەكشەممە زیاتر لە ٥٥ ملیۆن ئەمریكی لە ژێر هەڕەشەی سەرمای بەهێزدا بون.

زریانی زستانە “گەردەلولی بۆمبڕێژكراو” كاتێك ڕوودەدات كە پەستانی بەرگەهەوا زۆر دادەبەزێت و دەبێتە هۆی بەفر و بای زۆر و بەهێز.

زریانەكە، گەشتەكانی لە سەرانسەری ئەمریكادا پەكخستووە.

 

 

هۆشداریی لە شەپۆلێكی تووندی كۆرۆنا دەدرێت
پێت هۆشداریی لە شەپۆلێكی تووندی كۆرۆنا دەدرێت
تەنگەژەی ئاو هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكات
دوات تەنگەژەی ئاو هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەكات
پەیوەندیدار