بەوێنە؛ خەڵكی گەڕەكێكی هەڵەبجە لەسەر یەك سفرە بەربانگ دەكەنەوە



گەڕەكی گۆران ستی لە شاری هەڵەبجە، ساڵانە لە كۆتایی ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزاندا هەموو بەیەكەوە خوانێكی بەربانگ ئامادە دەكەن و لە كۆڵانەكە لەسەر یەك سفرە بەیەكەوە نان دەخۆن.

دانیشتووانی گەڕەکێکی شاری هەڵەبجە، وەک نەریتێکی ساڵانە و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لەسەر یەک سفرە و خوان کۆدەبنەوە و بەیەکەوە بەربانگ دەکەنەوە.

گەڕەکی گۆران ستی لە شاری هەڵەبجە، ساڵانە لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزاندا هەموو بەیەکەوە خوانێکی بەربانگ ئامادە دەکەن و لە کۆڵانەکە لەسەر یەک سفرە بەیەکەوە نان دەخۆن.

ئەم نەریتە ماوەی 7 ساڵە لەلایەن دانیشتووانی ئەو گەڕەکەوە زیندوو کراوەتەوە، ئەندامانی خێزانەکان بە گەورە و بچووکەوە هەموو بەشداری تیادا دەکەن، وەک خۆیان باسی دەکەن پێشتریش لە سەردەمانی کۆندا هەر هەبووە و هەموو لە دەوری یەک سفرە و خوان کۆبوونەتەوە.

هاوسەر ئەمین حەمە سەعید، وەک سەرپەرشتیاری چالاکییەکە باسی لەوە کرد، کە ساڵانە لە گەڕەکی گۆران ستی شاری هەڵەبجە وەک نەریتێک هەموو دراوسێکان لە دەوری یەک سفرە و خوان کۆدەبنەوە و ئێوارەخوان و بەربانگێک سازدەکەن و وتی: ”هەموومان بەیەکەوە دەستەجەمعی یەک جۆر خواردن دروست دەکەین، لە یەک ماڵ خواردنەکە ئامادە دەکەین، خانمان خواردنەکە دروست دەکەن و پیاوەکانیش هەموو هاوکار دەبین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی 7 ساڵە ئەم نەریتە بەردەوامە و ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە کۆتایی ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا دووبارەی دەکەنەوە.

وتیشی، ”مەبەستمان لەمە زیاتر پێکەوە ژیان و تەبایی و خۆشەویستی و ڕێزە لە نێوان دراوسێکاندا. دەمانەوێت لە نێوان کۆمەڵگەی کوردەوارییدا پەرە پێ بدەین، چونکە ئەمە داب و نەریتێکی کۆنی کوردەوارییە، کە لە دێر زەمانەوە ھەبووە و ئێمەش ماوەی 7 ساڵە زیندوومان کردووەتەوە کە لەسەر یەک سفرە وەک یەک ماڵ و یەک خێزان کۆدەبینەوە”.

ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد
پێشت ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد
سامسۆنگ تەلەفیزیۆنێکی تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕاگەیاند
دواتر سامسۆنگ تەلەفیزیۆنێکی تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار