ئەو کەسانەی زەخت و شەکرەیان هەیە لە شەوی قەدر ئاگاداری چەند خاڵێک بن



ڕاهێنەرێکی تەندروستی هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە شەکرە و زەختیان هەیە و شەوانی قەدر ناخەون و وتی، “پێویستە لە کاتژمێر نۆ بۆ دوانزەی شەو بخەون”.

لەتیف ڕەئوف، ڕاهێنەری ڕۆشنبیریی تەندروستی لەبارەی ئەو کەسانەی شەکرە و زەختیان هەیە ڕایگەیاند، خراپترین ڕەفتاری ئەوانەی شەکرە و زەختیان هەیە و کێشیان زۆرە، ئەوەیە کە شەوانی قەدر ناخەون تاوەکو بانگی بەیانی!

سەبارەت بە زیانەکانی ئاماژەی بەوەکرد، گرفتەکە لەوەدایە کاتێک کەسەکە ناخەوێت، لە دوای کاتژمێر ١١ ی شەوەوە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد بەرز دەبێتەوە، لەش لە ماسولکە و گۆشتی لەش (پڕۆتین)، شەکر دروست دەکات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکرە، زەخت و پاشان زیادبوونی کێش، چونکە ئەو شەکرە زیادەیەش دواتر دەگوڕێت بۆ چەوری!

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو کەسانە ویستیان شەوانی قەدر بمێننەوە، پێویستە لە کاتژمێر نۆ بۆ دوانزەی شەو بخەون، واتە سێ کاتژمێر بخەون تاوەکو هەندێک کاریگەری خراپی نەخەوتنیان لەسەر کەم ببێتەوە.

ئەو ڕاهێنەرە تەندروستییە وتی، چەند کەسێکم بینی شەوی ڕابردوو کە شەکرەیان هەبوو، شەو تاوەکو بەیانی نەخەوتبوون، دواتر بێتاقەت بوون لە ڕۆژدا و کاتێک پشکنینیان کردووە نزیک ٥٠٠ بووە ڕێژەی شەکرەکەیان.

باسی لەوەشکرد، گرفتێکی تری نەخەوتنیش سەرەڕای بەرزبوونەوەی شەکر، زەخت، چەوری و هۆرمۆنی ئینسۆلین و کۆرتیزۆڵ، خواردنی خواردنە لە درەنگانی شەودا، چونکە نەخەوتن هەستی برسێتی زیاد دەکات ئەمەش دووبارە کاریگەری خراپی لەسەر جەستە دەبێت.

بە بێ پارتی، ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدرێت
پێشت بە بێ پارتی، ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدرێت
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دواتر کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار