ئەردۆغان: “تا دوا دەنگ لە سندوقەکان دامەبڕێن”



سەرکۆمار ئەردۆغان دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، لە پەیامێکدا داوای کرد کە خاوەنی دەنگەکان بن و هەتا کۆتایی ژماردنی دوایین دەنگ، لە سندووقەکان دامەبڕێن.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرکۆماردا هاتووە: “هاوڕێ و هاودۆزە بەنرخەکانم، کاتژمێر ١٧:٠٠ لەسەرانسەری تورکیا پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی پێهات. ئێستا کاتی ئەوەیە کە لە سندووقەکان و بنکەکان بنە خاوەنی ئەودەنگانەی دراون.

دەشڵێت، داوا لە هەموو لێپرسراوانمان دەکەم هەتا ژماردنی دوایین دەنگ و دەرەنجامە یەکلاکەرەوەکان، لە سندووقەکان دامەبڕێن. بە گرنگی دەزانم پارێزگاریی لە ئیرادەی گەل بکرێت”.

ئایا ئێمه‌ لەم گەردونەدا ته‌نهاین؟
پێشت ئایا ئێمه‌ لەم گەردونەدا ته‌نهاین؟
حكومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری دا
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری دا
ەیوەندیدار