هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات



دوای 10 كاتژمێر لە دەستپێكی پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، پڕۆسەكە لە تەواوی توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات.

ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ 32 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.

كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئەمڕۆ یەک شەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا بۆ دیاریكردنی نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان ڕوویان له‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد.

لەم هەڵبژاردنەدا، كە 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، 34 پارتی سیاسی بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانی كێبڕكێیانە، هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکان و 390 شارەوانی بۆ شارەدێیەكان و 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن.

لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و پارتە سیاسییەکان دەیانەوێت کۆتایی بە بڕیاری قەیووم بێنن، کە بە هۆیەوە لە پێنج ساڵی ڕابردوو زۆرینەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و بە بڕیاری دادگا سەرۆک شارەوانیی پارتی دەسەڵاتدار لە پۆستەکانیان بە قەیووم دانران.

 

حكومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری دا
پێت حكومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیاری دا
بەرەی تورکمانی بەیاننامەیەکیان دەربارەی هێرشەکەی کفری بڵاوکردەوە
دوات بەرەی تورکمانی بەیاننامەیەکیان دەربارەی هێرشەکەی کفری بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار