دابەشکردنی ئاوی لە سلێمانی کەی دەستپێدەکاتەوە؟



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی ئاو دەڵێت: بەهیواین لە زووترین کاتە پاشماوەی سوتەمەنی ڕووداوی هاتووچۆکەی قەزای دوکان پاک بکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بەهیواین لە زووترین کاتە پاشماوەی سوتەمەنی ڕووداوی هاتووچۆکەی قەزای دوکان پاک بکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە”.

دەشڵێت:”تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان و لایەنەپەیوەنداریەکانی تری ناوچەکە هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە بۆ زوو پاکردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی ڕووداوەکە”.

دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە سووتەمەنیان هەڵگرتبوو دواتر سوتان، ئەو سووتەمەنییەی باریانکردبوو رژایە ناوی ئاوی دوکان بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاوی دوکان-سلێمانی راگیرا و تاوەکو ئێستاش دیار نییە کەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
“وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەكانی دیكەش دەنێرێت”
دواتر “وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەكانی دیكەش دەنێرێت”
ەیوەندیدار