ڕاوێژكارێكی سودانی: حكومەت نەبووایە دۆلار دەگەیشتە 200 هەزار



ڕاوێژكارێكی باڵای سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سودانی لە سەردانەكەی بۆ واشنتۆن چەندین دۆسیەی گرنگ یەكلایی دەكاتەوە و دەشڵێت: “نرخی 100 دۆلار لەنێوان 147 بۆ 148 هەزار دینار جێگیر دەبێت”.

محەمەد ئەلدەڕاجی، ڕاوێژكاری هونەری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (سومەریە) ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگ دەبێت، چونکە ئەمریکا یاریزانێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و ئەم داتایانە وا دەکات حکومەتی عێراق داوا بکات مامەڵەکردن لەسەر پرسی پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن لەسەر ئاستی ئابووری و دارایی بێت، بەتایبەتی لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکاوە لەسەر پارەكانی عێراق لە فرۆشتنی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەردانەکە تەنها سەردانێک نییە، بەڵکو چەندین فایل هەیە کە یەکلایی دەکرێنەوە، لەوانە فایلی پارە، بوونی هێزە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا، فایلی وزە و ئاو، فایلی کەشوهەوا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەردانەکە بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکە دێت.”

ئەلدەراجی ڕوونیشیکردەوە، گەمارۆکانی سەر بانکە ئەهلییەکان بەهۆی تیرۆرەوە نییە، بەڵکو بەهۆی خراپی کار و کەمی زانیاری لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییە و وتیشی، “ئەو سزایانەی ئەمریکا دەیسەپێنن مافی ئەوان نییە، بەڵکو کۆنتڕۆڵکردنیان بەسەر پارەی عێراق وای لێکردن بەم شێوەیە ڕەفتار بکەن”.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد “جیاوازی نێوان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت لەڕێگەی چەند ڕێکارێکەوە، کە حکومەت بەدوای جێبەجێکردنیدا دەگەڕێت، کە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاریان بۆ دوو هەزار دینار سنووردارکردووە بەرامبەر بە دۆلارێك”، پێشبینیش دەکات “نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە 1480 دینار و 1470 دینار بەرامبەر بە دۆلارێك جێگیر ببێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، “عێراق بەدەست قەیرانی نەختینەیی ناناڵێنێت، چونکە عێراق نەختینەیی بەدەست دەهێنێت بە فرۆشتنی نەوت بە دۆلار و فرۆشتنی لە ناوخۆی عێراق و بەدەستهێنانی دینار لە ناوخۆ و دووبارە بەكارهێنانەوەی لە ناوخۆدا، بەڵکو دواکەوتنی خشتەی بودجە بووە هۆی دروست بوونی ئەم قەیرانە، کە لە وەستانی گۆڕینی دۆلار بۆ دینار سەرهەڵدەدات، لەڕێگەی بانکە نێوەندگیرەکانەوە”.

لەسەر گران كردنی بەنزین لێپرسینەوە لە سودانی دەكرێت
پێشت لەسەر گران كردنی بەنزین لێپرسینەوە لە سودانی دەكرێت
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی گێڕ ئۆتۆماتیك خراپ ده‌كه‌ن
دواتر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی گێڕ ئۆتۆماتیك خراپ ده‌كه‌ن
ەیوەندیدار