دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچە دەوام ئاسایی دەبێتەوە



چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە بدرێت و دوابەدوای ئەوەش دەوام لە سنووری ئیدارەی سلێمانی ئاسایی بێتەوە.

ماوەی دوو هەفتەیە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە و دوای ئەوانیش ژمارەیەکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیان بە بایکۆت کرد.

لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەدایە و فەرمانبەران چاوەڕێی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و ئاداری لێ دەکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، لەگەڵ سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە لە پەیوەندیداین و ئەگەر ئەمڕۆ لیستى مووچە رابگەیەندرێت، هەفتەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە دەوام دەکەنەوە.

زیانه‌كانی خواردنی خوێی پیشه‌سازی چیین؟
پێشت زیانه‌كانی خواردنی خوێی پیشه‌سازی چیین؟
“خەڵک” وردەکاری سەردانەکەی شاندی “هەژماری من” بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو
دواتر “خەڵک” وردەکاری سەردانەکەی شاندی “هەژماری من” بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو
ەیوەندیدار