کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیر کرا



بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان، دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستادا تۆمەتبار (أ،م لە دایكبووی 1997 ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە .

هەولێر؛ ڕێگری لە گردبوونەوەی کۆمپانیاکان کرا
پێشت هەولێر؛ ڕێگری لە گردبوونەوەی کۆمپانیاکان کرا
نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
دواتر نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار