تەندروستی جیهانی چەند سوودێكی گرنگی ڕۆژوو ئاشكرادەكات



راوێژکارێکی هەرێمیی بۆ خۆراک لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رٍایدەگەیەنێت، بەڕۆژووبوون سوودی بۆ تەندروستی هەیە و لەشی مرۆڤ لە خانە لەناوچووەکان پاکدەکاتەوە و دەشڵێت: “ژنی دووگیان و ئەوانەی نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجەیان هەیە ڕاوێژ بە پزیشك بكەن”.

دکتۆر ئەیوب جەوالدە، ڕاوێژکاری هەرێمیی بۆ خۆراک لە نووسینگەی هەرێمیی رٍۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەند لە رٍێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرایکرد، کە ڕۆژووگرتن سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی دۆخی تەندروستی مرۆڤ و دووبارە گەڕاندنەوەی چالاکیی جەستە، ئەمانەش لەکاتی خۆبەدوورگرتن لە خواردن و خواردنەوە ڕوودەدات لە بەیانییەوە تا ئێوارە.

دکتۆر ئەیوب دەڵێت: “لە رٍووی زانستییەوە سەلمێندراوە بەڕۆژوو بوون پارێزگاری لە جێگری کێشی لەش دەکات، بە تایبەتی ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، چونكە بەڕۆژووبوون مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ئاسودەیی کۆئەندامی هەرس”.

ئەو ڕاوێژکارەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، باسی لەوەشکرد، لەڕووی زانستییەوە سەلمێندراوە، کە بەڕۆژووبوون بەرگری لەش زیاد دەکات، هەروەها لەشی مرۆڤ لە خانە زیانلێکەوتووەکان و نەخۆشەکان پاک دەکاتەوە.

ئەو پزیشكە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات، کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێش رٍەمەزان خۆیان ئامادە بکەن، وەک ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن، شەکرە و شێرپەنجەیان هەیە و دەڵێت: “دەبێت ئامۆژگاری لە پزیشکەکەیان وەربگرن، بەتایبەت ئەگەر بارودۆخەکەیان تایبەتە”.

ئەو راوێژکارەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەبارەی ئافرەتانی دووگیان دەڵێت: دەبێت ئافرەتانی دوو گیان راوێژ بە پزیشک بکەن بۆ بەڕۆژووبوون.

سەبارەت بەوانەی نەخۆشی جگەریان هەیە و وتی: “پێویستە هەفتەیەک یاخود 10 رۆژ پێش بەڕۆژووبوون سەردانی پزیش بکەن بۆ ئەوەی پزیشکەکە پلانیان بۆ دابنێت لەسەر چۆنیەتی بەڕۆژووبوونیان”.

 

شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
بەرپرسێکی حکومەت باسی زیانەکانی پشتبەستن بە بانکی ئەهلی دەکات
دواتر بەرپرسێکی حکومەت باسی زیانەکانی پشتبەستن بە بانکی ئەهلی دەکات
ەیوەندیدار