حەشارگەیەكی داعش خاپوور كرا



 

لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی حەشدی شەعبیدا لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش خاپوور كرا.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە لیوای ٦٢ی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری قەزای میقدادییە (شارەبان) باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش دۆزراوەتەوە، دواتر لەلایەن ھێزەكانی حەشدی شەعبییەوە خاپووركراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش دوو هێرشیان لە سنووری كەركوك و دیالە ئەنجامدا و نزیكەی 20 كەس بەهۆیەوە كوژراون.

بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان داوە لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش بەهۆی زیادبوونەوەی جموجۆڵەكانی ئەو ڕێكخراوە.

بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك لە كۆتایی مانگدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك لە كۆتایی مانگدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
دواتر هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
ەیوەندیدار