کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا



وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریكراودا و دەشڵێت: پەرلەمانی کورستان پێکدێت لە ١٠٠ کورسی.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەشێوەی چوار بازنەیی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاندووە، پەرلەمانی کوردستان پێکدێت لە ١٠٠ کورسی، لە هەولێر ٣٤ کورسی و لە سلێمانی ٣٨ کورسی لە دهۆک ٢٥ کورسی و هەڵەبجەش 3 کورسی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکانی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکانی لە ڕۆژی ١٣ـی ئازارەوە کردۆتەوە و تاوەکو ڕۆژی ٢٨ـی ئازار تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بەردەوام دەبێت.

 

مامۆستایان جارێكی دیكە بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان جارێكی دیكە بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند
بەڵێندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی دەکەن
دواتر بەڵێندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی دەکەن
ەیوەندیدار