بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنەوە



ئەمشەو “ساتی زەوی”یە، لە زۆرینەی جیهاندا بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕووناکییەکان دەکوژێنرێنەوە.

ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن ڕێکخراوی “سندوقی جیهانی بۆ سروشت”ی ئوستراڵی ئەم نەریتە هاتەئاراوە، کە کۆتا شەممەی مانگی ئاداری هەموو ساڵێک لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک ڕووناکییەکان دەکوژێنرێنەوە.

دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو “ساتی زەوی”یە، پێویستە هەر کەس و لایەنێک بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ٨:٣٠ بۆ ٩:٣٠ خولەک بەشداری بکات، ئەمەش بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ” به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و پاراستنی و باش به‌كارهێنانی پارێزه‌ری گشت تواناكانمانه”.

“خەڵک” هۆکاری دواکەوتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاشکرا دەکات
پێشت “خەڵک” هۆکاری دواکەوتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاشکرا دەکات
مەسرور بارزانی: هاوخەمی حکومەتی ڕووسیام لەم ساتە سەختەدا
دواتر مەسرور بارزانی: هاوخەمی حکومەتی ڕووسیام لەم ساتە سەختەدا
ەیوەندیدار