خوێندکارانی زانکۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند



بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی بارودۆخۆیان، خوێندکارانی زانکۆکانی هەڵەبجە، چەرموو و ڕاپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کرد.

دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران بڕیاریانداوە تاوەکو 1ی نیسان بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەگەر بارودۆخی ئابووری بەمجۆرە بەردەوام بێت، تاوەکو دوای جەژنی ڕەمەزان بایکۆت بەردەوامدەبێت.

هاوکات هەرمان كامیل، وتەبێژی نوێنەرانی زانكۆی چەرموو ڕایگەیاند، لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوڕێ و خوێندكارەكانمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی خوێندن تاوەکو دوای جەژنی ڕەمەزان.

لە ڕاپەڕینیش خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و کەمپسی قەڵادزێ بڕیاری بایکۆتیان داوە و جەختیان لەوەکردووەتەوە لەم دۆخەی ئێستادا ناتوانن دەوام بکەن.

چیتر سەبری ئەم میللەتە تاقیمەکەنەوە…!
پێشت چیتر سەبری ئەم میللەتە تاقیمەکەنەوە…!
دابەشکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی؟
دواتر دابەشکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەلیکترۆنی؟
ەیوەندیدار