چا خواردنەوە ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ مەترسی تەندروستی هەیە



شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکەن کە خواردنەوەی چا بۆ ماوەی 40 خولەک لەدوای بەربانگ دوابخرێت، بۆئەوەی زیانەکانی کەمبکرێنەوە بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی کەمخوێنی و هەوکردنی گەدە بوون.

چا خواردنەوەیەکی بەناوبانگە و بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا ڕۆژانە بەردەوام چا دەخۆنەوە، بەڵام کەسانێک هەن کە دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا لە خواردنەوەی چا قەدەغەکراون، چونکە چەندین زیانی تەندروستی هەیە، ڕەنگە ببێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی گەدە.

سوودە تەندروستییەکانی چا :

کەمبوونەوەی پەستانی خوێن

بەگوێرەی ماڵپەڕی پزیشکی “Healthline”، چا چەندین سوودی هەیە، لەوانە پێکهاتەی فلاڤان-3-ئۆلی تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ، دابەزاندنی پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و شەکر.

 

کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە

خواردنەوەی چا کاریگەری لەسەر لەناوبردنی خانە شێرپەرنجییەکان هەیە، لە شێرپەنجەی دەم، مەمک و ناوپۆشی منداڵدان و جگەر دەمانپارێزێت، جگە لەوەش ئەو پۆلیفینۆڵانەی لە چادا هەن، کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەریان هەیە، ڕێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.

 

تەندروستی مێشک

چا ترشی ئەمینی L-theanine لەخۆدەگرێت کە کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە، لە باشترکردنی توانای سەرنجدان و یادەوەری.

 

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش

چا دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆلیفینۆل کە یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.

 

کەمبوونەوەی مەترسی مردنی پێشوەختە بەهۆی نەخۆشییەوە

خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە چای ڕەش پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک.

 

پاراستنی شێداری جەستە

خواردنەوەی کوپێک چا بە درێژای ڕۆژ لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە، یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستەت دەدات و هەرسکردن دەپارێزێت.

 

ئەو کەسانەی لە خواردنەوەی چا قەدەغەکراون

سەرەڕای ئەو سوودە زۆرانەی خواردنەوەی چا هەیەتی، هەندێک کەس لە خواردنەوەی چا قەدەغەکراون بەتایبەتی لە دوای بەربانگ یاخود بە سکی بەتاڵ:

 

ئەو کەسانەی کە بە زەحمەت دەخەون

ئەگەر هەستیاریت بەرامبەر بە کافاین، ئەوا خواردنەوەی چا ڕەنگە شەوانە بەئاگایی بتهێڵێتەوە، ئەمەش کوالیتی خەو کەمدەکاتەوە.

 

ئەو کەسانەی کەمخوێنن

چای ڕەش پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە پێیان دەوترێت تانین و ئۆکسالات، ئەم پێکهاتانە لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ئاسن هەبێت.

 

ئەو کەسانەی کە هەوکردنی گەدەیان هەیە

ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی گەدە یان برینی گەدە بوون پێویستە خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا بەدووربگرن، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی ترشەڵۆک لە گەدەدا لەدەرەوەی سنووری ڕێگەپێدراو.

تورکمان: پارتی باشترین بڕیاری داوە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان
پێشت تورکمان: پارتی باشترین بڕیاری داوە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان
پارتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
دواتر پارتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار