دژی دابەشنەكردنی مووچە لە بەغدا سكاڵا لەسەر هەرێم تۆماركرا



لەسەر پێنەدانی مووچەی مووچەخۆران و جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە، سکاڵای دژی حكومەتی هەریم تۆمار کرا.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دادگای کەرخ سکاڵای لە دژی هەریەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران تۆمار کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی عێراق زۆرینەی مووچەی فەرمانبەران و دامەزراوەكانی هەرێمی ناردووە، كە بڕەكەی زیاتر لە 560 ملیار دینارە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی مووچە نادات و داوای پارەی زیاتر دەكات و دەڵێت: “پارەی هێزە سەربازییەكان ڕەوانە نەكراوە” هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق جەختدەكاتەوە، كە بەبێ‌ ناردنی لیست پارە نانێرن.

كەشناسی عێراق و هەرێم هۆشداری تەرزە و لافاو دەدەن
پێشت كەشناسی عێراق و هەرێم هۆشداری تەرزە و لافاو دەدەن
بانکی ناوەندی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار