روسیا؛بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەخانەیەكی بەساڵاچووان 22 كەس گیانیان لە دەستدا



بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەخانەیەكی بەساڵاچووان لە هەرێمێكی ڕوسیا 22 بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا و نهۆمی دووەمی خانەكەش بە تەواوەتی سووتاوە.

وەزارەتی دۆخە لە ناكاوەكانی روسیا بڵاویكردەوە، رووداوی ئاگر كەوتنەوەكەی خانەی بەساڵاچوان لە شاری كێمێررۆڤۆ-ی سەر بە هەرێمی سیبریا روویداوە و ڕووداوەكەش بەهۆی بەكارهێنانی زۆپا بووە و تێدا 22 بەساڵاچوو گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسیش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئاگرەكەوە، كە لە خانەیەكی دوو نهۆمی كەوتووەتەوە و نهۆمی دووەمی بەتەواوەتی سووتاوە و لەدوای رووداوەكەشخاوەنی خانەكە دەستگیركراوە و تۆمەتی ئەوەی دراوەتەپاڵ ، كە چالاكی نایاسایی لەو خانەی باساڵاچووانەدا ئەنجامداوە.

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچناری دەستپێكرد
پێشت شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچناری دەستپێكرد
ئەمەل جەلال؛ دامەزراوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی نادەن
دواتر ئەمەل جەلال؛ دامەزراوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی نادەن
ەیوەندیدار