مەسعود حەیدەر: ئەرکی عێراقە کە ھەڵەبجە و زیانەکانی جینۆساید قەرەبوو بکاتەوە



بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە ھەڵەبجە و گشت زیانەکانی جینۆسایدی کوردستان قەرەبوو بکاتەوە”.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ٣٦هەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھەڵەبجە ھەموو پێکھاتکانی عێراق کۆدەکاتەوە بۆ ڕەتکردنەوەی زوڵم و جینۆسایدکردن، دووپاتکردنەوەی ئارەزوویان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، ئەرکی یاسایی و مۆراڵی حکومەتی فیدراڵییە ھەڵەبجە و گشت زیانەکانی جینۆسایدی کوردستان قەرەبوو بکاتەوە، جینۆسایدی ھەڵەبجە زیاتر ھاندەرمانە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بۆ بوونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی کە تێیدا رێز لە دەستوور، یاسا و بنەماکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و تەوافق سیستمی فیدراڵی دەوڵەت بگیرێت، دەوڵەتێک کە تێیدا شۆفێنیزم، ڕەگەزپەرستی و تایفەگەری قێزەوەن و قبوڵنەکراو بێت.

محەمەد حاجی مەحمود: حکومەتی عێراقی دەبێت داوای لێبووردن لە هەڵەبجە بکات
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: حکومەتی عێراقی دەبێت داوای لێبووردن لە هەڵەبجە بکات
داوای لێخۆشبوون لە کرێی مانگی ڕەمەزانی کرێنشینان دەکرێت
دواتر داوای لێخۆشبوون لە کرێی مانگی ڕەمەزانی کرێنشینان دەکرێت
ەیوەندیدار