بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجام دا



کۆنگرەی دامەزراندن بۆ بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان ئەنجامدەدرێت کە حزبێکی نوێی سیاسییە، وتەبێژی بزووتنەوەکەش دەڵێت، “کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەری گشتی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێردرێت”.

محەمەد بازیانی، وتەبێژی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناوی زیاتر لە دوو هەزار کەسیان لە تۆماری دامەزراندنی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی تۆمارکردووە و سەرجەمیان کارتی دەنگدانیان هەیە، هەر کەسێکیش کارتی دەنگدانی نەبێت ناتوانێت بەشدار بێت لە دامەزراندنی بزوتنەوەکە.

کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەژێر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت کە ماوەی ڕۆژێک دەخایەنێت، تیایدا “کامیل حاجی عەلی” وەک ڕابەری بزووتنەوەکە و سەرکردایەتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وەک پارتێکی سیاسی ڕۆژی ۱۱ی ئەم مانگە لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مۆڵەتی وەرگرت.

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە دوای جیابوونەوەی باڵێک بە سەرۆکایەتی کامیلی حاجی عەلی  لە بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دروست بوو و بڕیارە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەبێت.

داوای لێخۆشبوون لە کرێی مانگی ڕەمەزانی کرێنشینان دەکرێت
پێشت داوای لێخۆشبوون لە کرێی مانگی ڕەمەزانی کرێنشینان دەکرێت
بۆچی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟
دواتر بۆچی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟
ەیوەندیدار