نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی بەرزبووەوە



ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٨١ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنی نرخەکەی بە ڕێژەی ٠.٢٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

شەوی ١٤ی ئازار نرخی نەوت بە ڕێژەی ١.٥٢٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تیکساس بە ٨١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت بە ڕێژەی ٤٪ دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژیەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن سەری هەڵداوە، حوسییەکانی یەمەن بەردەوام هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨٠ دۆلار، لەلایەکی دیکەوە هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆ سەر کەشتیە نەوتی و کێڵگە نەوتیەکانی ڕوسیاش نەوتی گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلارەوە.

لەلایەکی تریشەوە چاودێرانی ئابووری عێراق ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو هاوکات فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکارێکی بەردەوامە.

 

داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
پێشت داوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی پێشکەشی هەڵەبجە دەکرێت لە چوارچێوەی بەڵێنی بێکردار ماوەتەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی پێشکەشی هەڵەبجە دەکرێت لە چوارچێوەی بەڵێنی بێکردار ماوەتەوە
ەیوەندیدار