پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت و دەڵێت:”بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (حجز الالكتروني) سكانی کۆدی (QR) ە بکە لە شەوی پێنچشەممە لەسەر ھەینی بە دواوە، دوای کاتژمێر ( ٩:٠٠) ی شەو دەستپێدەکات تاک و شوێنی حجز نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە نرخی تێچووی پاسپۆرت ( ٩١،٠٠٠) دینارە، گەر ( حجز الكتروني ) ھەبێت، گەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە (١٠٠،٠٠٠) دینار رسومات زیادەبدیت ، (٩١،٠٠٠) دینار تێچووی پاسپۆرتەکە ، کۆی گشتی ( ١٩١،٠٠٠) دینارەکات بۆیە باشترە ( حجزی الكتروني ) بکەیت، تاک و تەنھا ( ٩١،٠٠٠) دینار بدەیت.

دەشڵێت:” گەر نۆرەی دوای کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆت ھەبوو دوو کاتژمێر پێش وەخت سەردان بکە، بەڵام نۆرەی بەیانیان لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەبێت”.

تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن ( اصلي ) دەکرێت ، واتە کار بە (صورالقيدي الكتروني ) ، پێناسی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عیراقی ) ناکرێ.

سایتی وەرگرتنی سەرەی پاسپۆرت:- www.epp.iq

بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە سودانی دەکرێت
پێشت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە سودانی دەکرێت
کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار