سلێمانی؛بەتۆمەتی دزینی 100 مسقاڵ ئاڵتون و چەندین دزی دیكە كەسێك دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی دزیكردن لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی و شاری هەولێر دەستگیر كرد، كە لە هەولێر ١٠٠ مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە و لە شاری كەركوك فرۆشتویەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند ھاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتبارەكە لە گەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراھیم ئەحمەد لە سلێمانی و لە شاری ھەولێر دزی لەماڵان كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ح لەدایكبووی 1999 –دانیشتوی شاری كەركوك ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا و وتویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی 100 مسقاڵ ئاڵتونی دزیوەو لەشاری كەركوك فرۆشتویەتی

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏وقوف‏‏

كۆمەڵی دادگەریی؛پەلاماردانی كورد لەنێو پاریسدا زەنگێكی مەترسیدارە
پێشت كۆمەڵی دادگەریی؛پەلاماردانی كورد لەنێو پاریسدا زەنگێكی مەترسیدارە
بەهای تمەنی ئێرانی لەمێژوودا گەیشتە نزمترین ئاست
دواتر بەهای تمەنی ئێرانی لەمێژوودا گەیشتە نزمترین ئاست
ەیوەندیدار