حكومەتی هەرێم بۆ پارەی مووچەی عێراق و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڕیاریدا



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت دەستوور پێشێل نەكرێت و مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و دەشڵێت: “تا ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر هەژماری من-یان بۆكراوە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مووچە بووە بە حیكایەتێكی دوور و درێژ لەنێوان هەرێم و عێراق، كە هەردەم داواكاری دیكەیان هەیە لە هەرێم.

ڕاشیگەیاند، هەرێمی كورد بە دیل نەگیراوە تا هەر مانگەی بڕێك پارە بنێریت، بۆیە ئەوانەی بەو جۆرە بەرامبەر بە هەرێم وەستاونەتەوە دەبێت باش بزانن لەوانە بەهێزتر نیین، كە بە تۆپ و تەیارە وەستاونەتەوە.

وتیشی، “چەند كەسێكی عەقڵیەت شۆڤێنی دەیانەوێت وەك پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكات، چونكە هەرێم خێری پێ‌ ناكرێت”.

ئاشكراشی كرد، ئەو پارەیی ناردویانە كەمی هەیە بۆ مووچە و مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندیدایە بۆ ناردنی تەواوی مووچە و سەرۆك وەزیران لە هەوڵدایە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو كەموكوڕیەی هەیە پڕبكرێتەوە.

دەربارەی هەژماری من وتی، “تا ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر هەژماری من-یان بۆكراوە و نیوەیان كارتیان بۆ گەڕاوەتەوە و 5 بانك بەشدارن و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو ببێت”.

جەختیشی كردەوە، حكومەتی هەرێم پاشەكشە ناكات لە كارتی هەژماری من، چونكە سیستمەكەی زۆر لە عێراق پێشكەوتووترە.

ڕێكارەكانی هەرزان كردنی نرخی گۆشت ڕاگەیەنرا
پێت ڕێكارەكانی هەرزان كردنی نرخی گۆشت ڕاگەیەنرا
مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی دەكات
دوات مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی دەكات
پەیوەندیدار