وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکات



جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدایە و ڕاشیگەیاند، مانگی داهاتوو سەرۆکی وڵاتەکەی سەردانی عێراق دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد یڵدز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغدا کۆبێتەوە.

یڵدز دەربارەی دیدارەکانی ئەمڕۆی ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەمان دەبێت و ئامادەکاری بۆ دیداری وەزیرانی دەرەوە و سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق دەکەین.

یڵدز وێرای ئاماژەکردن بە گرنگی سەردانی بەرپرسانی تورکیا بۆ عێراق بە تایبەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدانی تورکیا-عێراق، جەختی لەوە کردەوە، بونیادنانی ڕێگەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەروەها بۆ بەهێزکردنی ئابووری بە سوود دەبێت.

جێگری وەزیری دەرەویە تورکیا دەربارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بۆ عێراق ڕایگەیاند “بە پێی پلان و ئامادەکارییەکان بەر لە تەواو بوونی مانگی نیسان دەبێت. لە کاتی سەردانی سەرۆک کۆمارمان کە ئەو کاتە سەرۆک وەزیران بوون، لە ساڵی ٢٠١٢ من لێرە بووم. ئەم ماوەیەش لەگەڵ زۆر یەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەنقەرە دیدار هەبووە. ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆک کۆمارمان سەردانی عێراق بکات و پشتیوان بە خودا بەر لە تەواوبوونی مانگی نیسان ئەوە دەبێت”.

پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، سەردانی عێراق دەکات و چاوەڕوان دەکرێت دوای بەغدا، سەردانی هەولێریش بکات .

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
دواتر تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
ەیوەندیدار