قائیمقامیەت: هەر بازرگانێک نرخی کاڵا و شتومەک زیاد بکات سزا دەدرێت



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان، بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو خواردن و خواردنەوانەی بە هاووڵاتییان و ڕۆژووەوان دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی باڵای لیژنەکانی قائیمقامیەت، ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پێکهێنانی لیژنەکان پاراستنی تەندروستی گشتییە، بۆیە وەک ڕابردوو پێویستە لیژنەکان بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی دوکان، بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییانە بکەن لەلایەن بازرگانەکانەوە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خشتەی کاروچالاکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە جۆرێک ڕێکبخەن کە بەردەوام چەند لیژنەیەک لە بازاڕ پشکنین بۆ ئەو خواردن و خواردنەوانە ئەنجام بدەن لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا خواستی زۆریان لەسەرە.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدانی ئامادەکاری بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڕیاردراوە، هەر بازرگان و دوکاندارێک بەبێ هۆکار نرخی کاڵاوشمەک بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

 

هەرێم مەترسیی هەڵوەشانەوەی لەسەرە؟
پێشت هەرێم مەترسیی هەڵوەشانەوەی لەسەرە؟
فرەبازنەیی چی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەگۆڕێت؟
دواتر فرەبازنەیی چی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەگۆڕێت؟
ەیوەندیدار